مـــرحبــا بــــك فـــي مجلس النواب العراقي | الكوردي
سه‌رۆكي‌ ئه‌نجوومه‌ني‌ نوێنه‌ران سه‌ركردايه‌تي‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كي‌ فراكسيۆن وليژنه‌كاني‌ ئه‌نجوومه‌ن ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌يفي‌ و بالوێزي‌ فه‌ره‌نسا له‌ په‌يوه‌ندييه‌ هاوبه‌ش وباري‌ سياسي‌ عيراق وته‌واوي‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كۆڵنه‌وه‌   *     سه‌رۆك نوجه‌يفي‌ ته‌قينه‌وه‌ كاني‌ پارێزگاكان مه‌حكوومده‌كات   *     هه‌ردوو ليژنه‌ي هه‌رێم و پارێزگاكان وليژنه‌ي ياسايي تاوتوێي هه‌مواركردنه‌كاني ياساي ژماره‌ 21ي ساڵي 2008 ده‌كه‌ن   *     ليژنه‌ي كارو كاروباري كۆمه‌ڵايه‌تي به‌شداري له‌ ۆركشۆپێك ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ كاري ڕێكخستني سه‌نديكايي   *       
-



سه‌رۆكي‌ ئه‌نجوومه‌ني‌ نوێنه‌ران سه‌ركردايه‌تي‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كي‌ فراكسيۆن وليژنه‌كاني‌ ئه‌نجوومه‌ن ده‌كات

چوارشه‌ممه‌ 19 حوزه‌یران 2013
رۆژي‌ 18/6/ 2013 سه‌رۆكي‌ ئه‌نجوومه‌ني‌ نوێنه‌ران به‌رێز نوجه‌يفي‌ وبه‌ئاماده‌بووني‌ هه‌ردوو جێگري‌ سه‌رۆك به‌رێزان قوسه‌ي‌ ئه‌لسوهێل و عارف ته‌يفور، سه‌رۆكايه‌تي‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كي‌ به‌رێزان سه‌رۆك فراكسيۆن و ليژنه‌كاني‌ په‌رله‌ماني‌ كرد .
                                                                                                             



سه‌رۆك نوجه‌يفي‌ و بالوێزي‌ فه‌ره‌نسا له‌ په‌يوه‌ندييه‌ هاوبه‌ش وباري‌ سياسي‌ عيراق وته‌واوي‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كۆڵنه‌وه‌

سێشه‌ممه‌ 18 حوزه‌یران 2013
سه‌رۆكي‌ ئه‌نجوومه‌ني‌ نوێنه‌ران  به‌رێز نوجه‌يفي‌ پێشوازي‌ بالوێزي‌ فه‌ره‌نسا له‌ عيراق به‌رێز ديني‌ غوێر كرد . هه‌ردوو لا  له‌ په‌يوه‌ندي وكێشه‌ هاوبه‌شه‌كاني‌ نێوان هه‌ردوو ولاَت  و باري‌ سياسي‌ عيراق و په‌ره‌سه‌ندني‌ قه‌يراني‌ سوريا  به‌سه‌ر دوارۆژي‌ عيراق و ناوچه‌كه‌وه‌ دوان ، جگه‌ له‌ تاوتوێ‌ كردني‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاني‌ ئه‌نجوومه‌ني‌ پارێزگاكاني‌ ئه‌نبارو نه‌ينه‌واو گرنگێتي‌ چاودێريكردني‌ ره‌وتي‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ لايه‌ن يه‌كێتي‌ ئه‌وروپاو فه‌ره‌نساوه‌  
                                                                                                             



سه‌رۆك نوجه‌يفي‌ ته‌قينه‌وه‌ كاني‌ پارێزگاكان مه‌حكوومده‌كات

سێشه‌ممه‌ 18 حوزه‌یران 2013
سه‌رۆكي‌ ئه‌نجوومه‌ني‌ نوێنه‌ران به‌رێز نوجه‌يفي‌ ته‌قينه‌وه‌ تاوانبارييه‌كاني‌ رۆژي‌ يه‌كشه‌مه‌ له‌ چه‌ند  پارێزگايه‌كي‌ عيراق رسوا ده‌كات  .به‌رێزي‌ وتي‌ :"زۆر به‌توندي‌ ته‌قينه‌وه‌ دوژمنكارييه‌ تاوانبارييه‌كان كه‌ هاوولاَتياني‌ كرده‌ ئارمانج رسواده‌كه‌ين وناره‌زايي‌ خۆمان له‌ ئاستيدا  ده‌رده‌برين ،كه‌ ده‌يان شه‌هيدو زامداريات لێكه‌وته‌وه‌، ئه‌لبه‌ته‌ ئه‌مه‌ش راده‌ي‌ لاوازي‌ هه‌ڵسوكه‌وتي‌ ده‌زگاكاني‌ ئاسايش و باري‌ نائارام وكه‌موكوري‌ وشێواوي‌ ريزه‌كانيان  ده‌خاته‌ روو  ،كه‌ ناتوانن به‌ شێوازێكي‌ شياو مامه‌له‌ له‌گه‌ڵ هه‌ره‌شه‌ مه‌ترسيداره‌كاندا 

                                                                                                             



دكتۆر ئه‌لسوهێل پێشوازي‌ شاندێكي‌ سه‌رۆك هۆز ورووه‌ ناسراوه‌كاني‌ ناوچه‌ي‌ سه‌بع قسوور ده‌كات

چوارشه‌ممه‌ 12 حوزه‌یران 2013
جێگري‌ يه‌كه‌مي‌ سه‌رۆكي‌ ئه‌نجوومه‌ني‌ نوێنه‌ران دكتۆر قوسه‌ي‌ ئه‌لسوهێل پێشوازي‌ شاندێكي‌سه‌رۆك هۆز و رووه‌ ناسراوه‌كاني‌ ناوچه‌ي‌ سه‌بع قسووري‌ كردو له‌نزيكه‌وه‌ كوێي‌ له‌ كێشه‌كاني‌ باري‌ خزمه‌تگوزاري‌ و ته‌ندروستي‌ وپه‌روه‌رده‌يي‌ ناوچه‌كه‌ گرت و ئاماژه‌ي‌ به‌وه‌ دا كه‌ پێويسته‌ هه‌موو قه‌يرانه‌كاني‌ گوزه‌راني‌ رۆژانه‌ي‌ هاوولاَتيان چاره‌سه‌ر بكرێن هه‌ر له‌ دابينكردني‌ خزمه‌تگوزاري‌ پێويست  تا پته‌وكردني‌ ژێرخاني‌ 

                                                                                                             



دكتۆر ئه‌لسوهێل وسه‌رۆكي‌ به‌رنامه‌ي‌ نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بيته‌ر باتله‌ر له‌ ميكانيزمێكي‌ كاري‌ نوێي‌ بواري‌ ئاوو ژينگه‌ ده‌دوێن

چوارشه‌ممه‌ 12 حوزه‌یران 2013
به‌ بۆنه‌ي‌ ته‌واوبووني‌ ئه‌ركه‌كاني‌ له‌ عيراق جێگري‌ يه‌كه‌مي‌ سه‌رۆكي‌ ئه‌نجوومه‌ني‌ نوێنه‌ران پێشوازي‌ سه‌رۆكي‌ به‌رنامه‌ي‌ گه‌شه‌پێداني‌ سه‌ر به‌ نه‌ته‌ وه‌يه‌كگرتووه‌كان به‌رێز بيته‌ر باتله‌ر كردو له‌و ديداره‌دا گرنگترين كێشه‌كاني‌ عيراق  له‌ بواري‌ به‌رێوه‌بردني‌ ئاووژينگه‌و ئه‌گه‌ري‌ پێكهێناني‌ ئه‌نجوومه‌ني‌ ئاوي‌ نيشتماني‌ و خستنه‌ رووي‌ ئه‌زموونه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كاني‌ ده‌وڵه‌تاني‌ تر و پشتگيري‌ كردني‌ نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان  خرانه‌ به‌ر لێدوان 

                                                                                                             



سه‌رۆك نوجه‌يفي‌ ته‌قينه‌ تيرۆرستييه‌كاني‌ دژ به‌ هاوولاَتياني‌ به‌غداو چه‌ند پارێزگايه‌ك رسوا ده‌كات

چوارشه‌ممه‌ 12 حوزه‌یران 2013
سه‌رۆكي‌ ئه‌نجوومه‌ني‌ نوێنه‌ران به‌رێز نوجه‌يفي‌ ته‌قينه‌وه‌ تيرۆرستييه‌كاني‌ به‌غداو هه‌ندي‌ پاريزگاي‌ تر دژ به‌ هاوولاَتيان رسواده‌كات ، به‌رێزي‌ وتي‌ :" زۆر به‌توندي‌ ناره‌زايي‌ له‌ ئاست ئه‌و ته‌قينه‌وه‌ تيرۆرستيانه‌ ده‌رده‌برين كه‌ دژ به‌ كه‌س وكارۆ خۆشه‌ويستمانمان له‌ به‌غداو هه‌ندێ‌ پارێزگاي‌ تر ئه‌نجامدران و هاوولاَتي‌ بێتاواني‌ كرده‌ قورباني‌ "سه‌ربار وتي‌ :"داوا له‌ لايه‌نه‌كاني‌ ئاسايش ده‌كه‌ين كه‌ هه‌موو ريگايه‌ك بگرنه‌ به‌ر بۆ راگرتني‌ ئه‌م جۆره‌ هيرشانه‌و وه‌ستان به‌ توندي‌ له‌رووي‌ئه‌و هه‌ره‌شانه‌ي‌ هه‌وڵي‌ پارچه‌ پارچه‌كردن و ليكدابراني‌ يه‌كێتي‌ عيراق ده‌ده‌ن وتۆوي‌ فيتنه‌و ئاژاوه‌ ده‌وه‌شێنن "
                                                                                                             



به‌رێز نوجه‌يفي‌ پێشوازي‌ سه‌رۆكي‌ ئه‌نجوومه‌ني‌ وه‌زيراني‌ كوويه‌يت ده‌كات

چوارشه‌ممه‌ 12 حوزه‌یران 2013
 سه‌رله‌ به‌ياني‌ رۆژي‌ 12/6/2013 به‌رێز نوجه‌يفي‌  و ئاماده‌بووني‌ هه‌ندێ‌ په‌رله‌مانتار و وه‌زيري‌ ده‌ره‌وه‌ به‌رێز هوشيار زێباري‌ پێشوازي‌ سه‌رۆكي‌ ئه‌نجوومه‌ني‌ وه‌زيراني‌ كووێت شێخ جابر موباره‌ك ئه‌لسه‌باح و شانده‌ ياوه‌ره‌كه‌ي‌ كرد . له‌و ديداره‌دا باس له‌ په‌يوه‌ندييه‌ دووقۆڵييه‌كاني‌ نێوان عيراق وكووه‌يت وهۆكاري‌ په‌ره‌پێداني‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندي‌ هه‌ردوو ولاَت  كرا ، سه‌ربار له‌ كێشه‌ي‌ ده‌رچوون له‌ ژێر باري‌ به‌ندي‌ حه‌وته‌م 

                                                                                                             



دكتۆر قوسه‌ي‌ ئه‌لسوهێل ئاماده‌ي‌ كۆنگره‌ي‌ راپه‌راندني‌ ئيستراتيژييه‌ي‌ وزه‌ي‌ نيشتماني‌ ده‌بێت

چوارشه‌ممه‌ 12 حوزه‌یران 2013
جێگري‌ يه‌كه‌مي‌ سه‌رۆكي‌ ئه‌نجوومه‌ني‌ نوێنه‌ران دكتۆر قوسه‌ي‌ ئه‌لسوهێل ئاماده‌ي‌ كۆنگره‌ي‌ راپه‌راندني‌ ئيستراتيژييه‌تي‌ وزه‌ي‌ نيشتماني‌ ده‌بێت ، كه‌ ده‌سته‌ي‌ راوێژكاراني‌ نوسينگه‌ي‌ سه‌ره‌ك وه‌زيران سازي‌ ده‌كات ، له‌ لێدوانێكي‌ رۆژنامه‌وانيدا به‌ريزي‌ وتي‌ كه‌رتي‌ وزه‌ گرنگترين كه‌رته‌كاني‌ ئابووري‌ عيراقه‌ كه‌ به‌ره‌نگاري‌ هه‌ره‌شه‌ي‌ گه‌وره‌ده‌بێته‌وه‌ ، وله‌ داهاته‌ سه‌ره‌كييه‌كاني‌ داهات و بزوێنه‌ري‌ ره‌وره‌وه‌ي‌ ئابوورييه‌ ،هه‌ربۆيه‌ 

                                                                                                             



سه‌رۆك نوجه‌يفي‌ و برێت ماغريك له‌ په‌يوه‌ندييه‌ دووقۆڵييه‌كاني‌ هه‌ردوو ولاَت ده‌دوێن

چوارشه‌ممه‌ 12 حوزه‌یران 2013
سه‌رۆكي‌ ئه‌نجوومه‌ني‌ نوێنه‌ران به‌رێزئوسامه‌ نوجه‌يفي‌ پێشوازي‌ له‌ راوێژكاري‌ وه‌زاره‌تي‌ ده‌ره‌وه‌ي‌ ئه‌مه‌ريكا به‌رێز برێت ماغريك ده‌كات و له‌ په‌يوه‌ندييه‌ دوو قۆڵيي‌ و كێشه‌ هاو هاوبه‌شه‌كان ده‌دوێن . له‌و ديداره‌دا هه‌ردوو لايه‌ن نوێترين باري‌ سياسي‌ عيراقيان خسته‌ به‌ر چاو ، هه‌روه‌ك له‌ باري‌ ئێستاي‌ قه‌يراني‌ سورياو ره‌نگدانه‌وه‌ مه‌ترسيداره‌كاني‌ به‌سه‌ر داهاتوو ئاسايش و سه‌قامگێري‌ عيراقه‌وه‌ دوان

                                                                                                             



سه‌رۆك نوجه‌يفي‌ سه‌ره‌ خۆشي‌ له‌ توركيا ده‌كات

یه‌كشه‌ممه‌ 12 ئایار 2013
سه‌رۆكي‌ ئه‌نجوومه‌ني‌ نوێنه‌ران به‌رێز نوجه‌يفي‌ ته‌قينه‌وه‌ تاوانكارييه‌كاني‌ شاري‌ ره‌يحاته‌ي‌ توركياي‌ رسواكردكه‌ چه‌ندين قورباني‌ وبرينداري‌ لێكه‌وته‌وه‌ به‌ريزي‌ وتي‌ " به‌ غه‌م وپه‌ژاره‌يه‌كي‌ زۆره‌وه‌ هه‌واڵي‌ به‌قورباني‌ بوون وبرينداري‌ بووني‌ هاوولاَتي‌ بێگوناحي‌ شاري‌ ره‌يحانه‌ي‌ توركييامان بيست

                                                                                                             



 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI